وەزیری داد دەسەڵاتی بە دادنووسێکی نوێ دا
ڕۆژى دووشەممە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، لە ڕێورەسمێکدا کە لە دیوانی وەزارەتی داد بەڕێوەچوو، فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کودستان، دەسەڵاتی دادنووسی بە فەرمانبەر هۆشیار ڕەشید ئەیوب دا، پاش ئەوەی لەبەردەم وەزیری داد سوێندی یاسایی پێشکەش کرد، لەمەودوا لە فەرمانگەی دادنووسيی ئاکرێ، وەکوو دادنووس دەستبەکار دەبێت.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ئازاد ڕۆستەم، بەڕێوهبەری گشتيی فەرمانگە دادییەکان ئامادەی بوو، وەزیری داد دووپاتی کردەوە کە لەبهر بەرژەوەنديی گشتی و باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیيان و پاڵپشت بە ماددەی (٧/ دووەم) لە یاسای دادنووسان، ژمارە (٣٣)ی ساڵی ١٩٩٨، بڕیاری داوە بە پێدانی دەسەلاتی دادنووس بە هۆشیار ڕەشید ئەیوب، کە پێشتر فەرمانبەر بووە بە ناونیشای (یاریدەدەری دادوەریی / ٤).