Skip to the content

وەزیری دادی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دادی فیدراڵ کۆبووه‌وه‌

ڕۆژى یەکشەممە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بورهان مەزهەر ئەلقەیسي، بریکاری وەزارەتی دادی فیدراڵ و شاندى ياوه‌رى کۆبووه‌وه‌.
لە دیدارێکدا کە شیلان عارف، بریکاری وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای چەندین بابەتی یاسایيی هاوبەش، لەبارەی کۆبوونەوەکانی وۆرکشۆپی دووڕۆژەی تیمی نیشتمانی، بۆ ئامادەکردنی ستراتیژیەتی بەهێزکردنی سەروەريی یاسا و چەسپاندنی دادپەروەری بۆ ساڵی ٢٠٢٥ - ٢٠٣٠ ، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەمە ٢١ و ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، لە هۆتیل ڕۆتانای شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی دادی فیدراڵ و بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی تیمى نيشتمانى لە وەزارەت و دەزگه‌ پەیوەنددارەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، دووەم وۆرکشۆپی تیمی نیشتمانی، بۆ ئامادەکردنی ستراتیژیەتی بەهێزکردنی سەروەريی یاسا و چەسپاندنی دادپەروەری بەڕێوەچوو.
ئەنجامدانى ئەو وۆركشۆپە، بەشێک بوو له پرۆژەی بەهێزكردنى سەروەريی ياسا له عێراق و هەرێمی کوردستان، كه ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ پاڵپشتيى سەروەريى ياسا (IOL)، به پاڵپشتيى ڕێکخراوى هاريكاری گەلى نەرويجى (NPA). جێبەجێی دەكات.