پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دهستى به كارهكانى كرد
بە چاودێريی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتيی فەرسەت ئەحمەد، وەزیری داد، پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی، ناوەندی توێژینەوەی یاسایی لە وەزارەتی داد، لە ژێر دروشمی (توێژینەوە نێوانییەکان لە جیهانی یاسادا، سیمای توێژینەوە سەردەمییەکانە)، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، دەستی بە کارەکانی کرد و ماوەی دوو ڕۆژ بهردهوام دهبێت.
دانیشتنەکانی ڕۆژى يهكهم بە گوتاری نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتيی ئەنجومەنی وەزیران دەستی پێ کرد، دواتر وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتەیەکی پێشکەش کرد و بەرهەم و دەستکەوتەکانی ناوەندی توێژینەوەی یاسایی لە وەزارەتی دادی خستەڕوو. هەروەها محهمهد سلێمان ئەحمەد، گوتاری بە ناوی سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاريی کۆنفرانسەکە خوێندەوە و باسی له ئامانج، ناوەرۆک و توێژینەوەکانی کۆنفرانسەکە کرد.
دواتر لە کورتەفيلمێکدا، پوختەیەک لە بەرهەم و کار و دەستکەوتەکانی ناوەندی توێژینەوەی یاسایی لە وەزارەتی داد پێشان دران.