Skip to the content

کۆنفرانسی "ئاسایشی ئەلیکترۆنی" بەڕێوەچوو

ڕۆژی دووشەمە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، پەیمانگەی دادوەری لە هەرێمی کوردستان، بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتيی پەیمانگەی دادوەری ئوردنی به‌ ناونيشانى (ئاسایشی ئەلیکترۆنی) كرد. كه‌ ژمارەیەک دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتيی هەرێمی کوردستان بە دوو بابەت لەبارەی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان لە كۆنفرانسەکەدا بەشدار بوون.
بەڕێوەبەری گشتيی پەیمانگەی دادوەری، سوپاسى پەیمانگەی دادوەری ئوردونی كرد و لە كۆنفرانسەكەدا پرسیاری ئەوەی ورووژاند كە ئاخۆ تا چ ڕادەیەك لە وڵاتانی ناوچەكەدا ئامادەگیی یاسایی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلكترۆنییەكان، كە سات لە دوای سات لە پەرەسەندندان، هەروەها پێشنیاری ئەوەشی كرد كە باسە پێشكەشكراوەکانی كۆنفرانسەكە كۆبكرێنەوە و بەردەست بن بۆ سوودوەرگرتن لێیان.