لە ساڵى 2023دا 17,732 کارتی زەوی کراون بە سەنەدی تاپۆ
وه‌زاره‌تى دادى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئامار و داتاى وه‌زاره‌تى بۆ ساڵى ٢٠٢٣ ڕاگه‌ياند، كه تيايدا هاتووه، له ساڵى ڕابردوودا ١٥ فەرمانگە و یەکەی کارگێڕيی نوێ کراونەتەوە، کە ٨یان کردنەوەی فەرمانگەی دادنووسی بوون، هه‌روه‌ها سەنتەری توێژینەوەی یاسایيی وەزارەتیش ٣ ژمارەی لە گۆڤاری گرێبەستی کۆمەڵایەتی دەرکردوە، لەگەڵ چاپکردنی ١٧ کتێبی یاسایی.
هه‌روه‌ها دەستە و ليژنەکانی مافی گشتی لە داواکاری گشتی، لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە هەرێم، ٧٧٧ سکاڵايان بەرز کردووەتەوە.
هەر له ٢٠٢٣دا، ٣ خولی یاسایی لە پەیمانگەی دادوەری کراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ٦٣٤٢١مامەڵەی کڕین و فرۆشتنى زه‌وى و خانوو، لەسەر ئاستی هەرێم ئەنجام دراون، و زیاتر لە ١٧٧٣٢ کارتی زەوی کراون بە سەنەدی تاپۆ.
لە سەرەتاوە تاکوو ئێستا، ٦٩ فەرمانگەی دادنووسی لەسەر ئاستی هەرێم بهئهليكترۆنى كراون.
هەروەها توانراوە ١٥ فەرمانگە و یەکەی کارگێڕيی نوێ، بەمەبەستی باشتر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیيان بکرێنه‌وه.
شايانى باسه هه‌موو ئه‌و زانيارى و داتايانه‌ى سه‌ره‌وه، له دووتوێى كتێبێكدا كۆكراونه‌ته‌وه، و وه‌زاره‌تى دادى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به نيازه چاپى بكات، كه ده‌بێته چاپكراوى دهيهمينى وه‌زاره‌ت، ئەوەش لەڕوانگەی کارکردن له‌سه‌ر بنەمای (شەفافيه‌ت ) و، جێبەجێکردنی یاسای پێدانی زانیاری.