وەزیری داد پێشوازی له باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد
ڕۆژی یەکشەممە ٤ــى شوباتی ٢٠٢٤، فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئانو سارییلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق، و هانا لۆتەلال، سکرتێری باڵیۆزخانەی فینلەندا لە بەغدا کرد.
ئامانج لە سەردانەکە بۆ بەدواداچوون بوو لە چەند کەیسێکی یاسایی تایبەت بە ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی هەڵگرانی وڵاتینامەی فینلەندا کە پەیوەستن بە ژمارەیەک لە هەڵگرانی وڵاتینامەی عێراقی، کە هەندێکیان دەعواکانیان گەیشتبووە وەزارەتی داد.
لەوبارەیەوە، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەی پێویستی پێشکەش بە میوانەکان کرد و وەڵامی هەموو پرسیارەکانی دانەوە، شێوازی مامەڵەکردنی یاسایی لەگەڵ تاوانباران و تۆمەتبارانی هەڵگرانی ڕەگەزنامەی بیانی لە هەرێمی کوردستانی بۆ ڕوونکردنەوە و ئامادەیی وەزارەتی دادی نیشان دا بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی یاسایی.
لە هەمان کاتدا سوپاسی حکومەتی فینلەندای کرد کە لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی هەمیشە هەڵوێست و پێشوازیى گەرم و مامەڵەیەکی مرۆیی و باشی هەبووە.
لەو کۆبوونەوەیەدا، ئەندامی داواکاری گشتی بەدرەدین کەریم بەرزنجی، بەرپرسی یەکەی دۆسییەکانی ئاماژەپێکراو و نەریمان تاڵیب، گوتەبێژی وەزارەتی داد ئامادەى بوون.