Skip to the content

دەسەڵاتی سەرپەرشتیاری دادی به‌ خاتوونێك به‌خشرا

ڕۆژی ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤، فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێوڕەسمێکدا کە تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی داد ئامادەی بوون، دەسەڵاتی سەرپەرشتیاری دادی به‌ فەرمانبەر نازناز جەوهەر قادر بەخشى، و ناوبراو لە فەرمانگەی سەرپەرشتیاری دادی لە دهۆک دامەزرا.

لە گوتەیەکدا وەزیری داد ڕایگەیاند "یەک لە تایبەتمەندییەکانی وەزارەتی داد وەکو وەزارەتێکی خزمەتگوزار و جێبه‌جێكارى ياساكان ئەوەیە خاوه‌نى دەزگای (چاودێرى زاتیییە)، کە یەکێک لەوانە سەرۆکایەتيی دەستەی سەرپەرشتیاری دادییە."

هه‌روه‌ها شیلان عارف، بریکاری وەزارەتی داد لە گوتەیەکیدا خۆشحاڵيی خۆی دەربڕی کە ئافرەتێک ئەو پلە تایبەتە وەردەگرێت و دەبێتە سەرپەرشتیاری دادی.