پاداشتی هەر فەرمانبەرێک دەکرێت کە لە هەوڵەکانی سەرکەوتوو بێت و چارەسەری گونجاو دیاری بکات
ڕۆژی ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤، فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى دادى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به گشتاندنێك، داواى له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان كردووه فه‌رمانبه‌ران ئاگادار بكه‌نه‌وه، تاكوو هه‌موو ئه‌و ئه‌لقه و هه‌نگاوه زيادانه ده‌ستنيشان بكه‌ن، كه له ڕاييكردنى مامه‌ڵه‌كاندا هه‌ن و ده‌بنه هۆى سستى له ڕاييكردنى كاره‌كانى هاووڵاتييان، به مه‌رجێك سهرپێچيى ياسا و ڕێنماييان لێ نه‌كه‌وێته‌وه، تاوه‌كوو لابدرێن له‌پێناو زووتر ڕاييكردنى مامه‌ڵه و ئيشوكارهكان.
هەر لەو گشتاندنەدا وەزیری داد دووپاتی کردووه‌تەوە: "پاداشتی هەر فەرمانبەرێک دەکرێت کە لە هەوڵەکانی سەرکەوتوو بێت و چارەسەری گونجاو دیاری بکات، بەوپێیەی کە کارێکە شایانی ڕێز و سوپاسە و بەپێی یاسا شایستەی پێشینەی سەرمووچە دەبێت."
شايانى باسه، گشتاندنەکە بۆ هەموو سەرۆکایەتی و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی دادى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه.
شايانى باسه، گشتاندنەکە بۆ هەموو سەرۆکایەتی و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی دادى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه.