بۆ باسکردنی دۆسیەی قوربانیيانی ئێزدییەکان وهزيرى داد پێشوازى له شاندێكى فهرهنسايى كرد
رۆژی سێشەمە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵا، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی شیلان عارف، بریکارى وەزارەت، پێشوازى لە شاندێکى دادوەريى فەرەنسايى لە دادگهى پاریس کرد.
تەوەری سەرەکيی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە داواکارى وڵاتى فەرەنسا بۆ (جێگرەوەى دادوەرى)، لە کەیسى تاوانەکانى ڕێکخراوى تیرۆرستيى داعش، لە جینۆسایدى کوردانى ئێزیدى و لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری داد دووپاتی کردەوە کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە تایبەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گشتی، بایەخێکی تایبەتیان بە دۆسیەی قوربانیيانی ئێزیدییەکان داوە و بەردەوام ئاگهداری کێشەکانیان و چارەسەرکردنیانن، هەروەها بۆ پێشکەشکردنی هەموو هەماهەنگییەک و یارمەتییەک لەوبارەیەوە، ئامادەیيی خۆی و وەزارەتی دادی لەگەڵ لایەنی فهرهنسايى نیشان دا. هەردوولا هیوایان خواست پەیوەندییەکانی نێوانیان بەردەوامی هەبێت و بتوانرێت خزمەتێکی باش بە کەیسی کوردانی ئێزیدی بکرێت.