وهزيرى داد ڕێزلێنانى وهزارهتى به ئهندامێكى داواكارى گشتى بهخشى

ڕۆژی سێشەمە ٨ی نیسانی ٢٠٢٥، فەرسەت ئەحمەد، وەزیری داد، به ئامادهبوونى شیلان عارف، بریکاری وەزارەت و سۆزان ڕەشید ئەحمەد، بەڕێوهبەری گشتيی داد و کرمانج عوسمان، ڕاوێژکاری وەزارەت بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، ئارمی ڕێزلێنانی وەزارەتی بەخشیيە بەدرهدین بەرزنجی، ئەندامی داواکاری گشتی و سەرپەرشتیاری دۆسییەکانی ڕادەستکردن و داواکردنی تۆمەتباران و تاوانباران، لە بەرانبەر تەواوبوونی ئەرکەکانی لە دیوانی وەزارەت و درێژەدان بە کارەکانی وەکوو ئەندامی داواکاری گشتی.
وهزيرى داد ستایشی ڕۆڵی ناوبراوى کرد لەو دوو ئەرکە گرنگەی لە ماوەی دەستبەکاربوونی لە دیوانی وەزارەتی داد بە ئەنجامی گەیاندوون، بە تایبەتی لە سەرپەرشتیکردنی دۆسییەی بڕیاری ژمارە (١٣٢٥)ی ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی بۆ ماوهى سێ ساڵ و سەرپەرشتیکردنی دۆسییەکانی ڕادەستکردنی تۆمەتباران و تاوانباران له ههمان ماوهدا.
هەر لە ڕێوڕەسمەكهدا، ژیما محەمەد، ئەندامی داواکاری گشتی، ئەرکی سەرپەرشتیکردنی دۆسییەکانی ڕادەستکردن و داواکردنی تۆمەتباران و تاوانبارانی پێ سپێردرا و لە دیوانی وەزارەتی داد دەست بەکار بوو.