وەزیری داد پێشوازی لە شاندێكى پهيمانگهى نۆبڵ کرد

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥، فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پەیمانگهی نۆبڵ كرد، کە لە گەشتێکی زانستیدا، دیوانی وەزارەت و سەرۆکایەتيی ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستانیان بەسەر کردەوە.
وەزیری داد لە گوتەیەکدا پێناسەی وەزارەت، ئەرک، ئامانج، دەسەڵات، تایبەتمەندی و پێکهاتەکانی وەزارەتی دادی بۆ قوتابییەکانی یاسا ڕوون کردەوە و وەڵامی پرسیارهكانيشى دایەوە. ههروهها دووپاتی کردەوە کە وەزارەتی داد ئامانجی چەسپاندن و دەستەبەرکردنی مافەکانی هاووڵاتیيانە و وەزارەتێکی خزمەتگوزاریشە، لە ڕێگەی بەڕێوهبەرایەتيی گشتيی تۆمارکردنی خانووبەرە و فەرمانگە دادیەکانیيهوه وەکوو دادنووس، جێبەجێکردن، فەرمانگەی ناکامەکان و پەسەندکردنی بەڵگەنامەکان لە دیوانی وەزارەت، ڕۆژانە خزمەتگوزارییەکی فراوان و سەردەمیيانە پێشکەشی هاووڵاتیيان دەکەن.