Skip to the content

لە پەیمانگەی دادوەريی هەرێمی کوردستان ماف و بەرپرسیارێتيی نه‌خۆش و پزيشك تاووتوێ کرا

بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی یاسایی لەبارەی ماف و ئەرکی یاسایيی نەخۆش و پزیشک، ڕۆژی دووشەممە ١١ی ئابی ٢٠٢٥، پەیمانگەی دادوەری لە هەرێمی کوردستان، کە سەر بە وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لەگەڵ ڕێکخراوی "پاکی"، بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگه‌ و ڕێکخراوی "لێکۆڵەر"، بۆ سەروەريی یاسا كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە بایەخی کاری هاوبەشی دەزگه‌ فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کورستان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کرا، لە بواری بڵاوکردنەوەی هۆشیاريی یاسایی، بە تایبەتی هۆشیاريی یاساييی له‌بارەی ماف و ئەرکی نەخۆش و پزیشک، هەروەها بڕیار درا، لە کۆتایيی مانگی ئابدا، لە شارى هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، وۆرکشۆپێکی هاوبەش بە ناونیشانی "ماف و بەرپرسیارێتيی پزیشک لەڕووی یاساوە"، ساز بكه‌ن.