پلانێکی ستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیری تووندڕەوی دادەڕێژرێت

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمـی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیری تووندڕەوی و باڵادەستکردنی زیاتری لێبوردەیيی نەتەوەیی، ئایينی و باوهڕى جیاواز، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ئابی ٢٠٢٥، لیژنەی باڵای دانانی ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیری تووندڕەوی، کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتيی کۆچ (IOM) کرد.
له كۆبوونهوهكهدا ڕەشنووسی پلانی ستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیری تووندڕەوی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا، کە دواى ئامادەکردنی، پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمى کوردستان دەکرێت، بۆ ئەوەی ببێتە ستراتیژێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیری تووندڕەوی و زیاتر قووڵکردنەوەی پێکەوەژیان و لێبوردەیی لەنێوان پێکهاتە نەتەوەیی، ئایینی و ئایينزاکان لە هەرێمی کوردستان.
شايانى باسه نوێنەرانی چهندان وەزارەت و فەرمانگە و دەزگهی تایبەتمەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ليژنهى باڵاى دانانى ستراتيژى نيشتمانى بۆ بهرهنگاربوونهوهى بيرى تووندڕهوى، بهشدارن.