ستراتیژيیەتی بەهێزکردنی سەروەريی یاسا و چەسپاندنی دادپەروەری گفتوگۆى لهبارهوه كرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٥، شیلان عارف، بریکاری وەزارەتی داد و سەرۆکی تیمی نیشتمانيی ستراتیژيیەتی بەهێزکردنی سەروەريی یاسا و چەسپاندنی دادپەروەری، بە یاوەری ستافێک له تیمەکە، سەردانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێـمی کوردستانی کرد و لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووهوه.
سهرهتاى ديدارهكه، بریکاری وەزارەتی داد، کورتەیەکی لەبارەی دواهەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بڕگەکانی پلانی ستراتیژيی نیشتمانى باس کرد و ئامادەکارییەکانی بۆ نووسینەوەی پلانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە خستەڕوو.
وهزيرى ناوخۆ وێڕای دەستخۆشی و بەرزنرخاندنی کار و هەنگاوەکان، پشتیوانيی خۆی و وەزارەتی ناوخۆى بۆ سەرخستن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەربڕی، لە دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە.