سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێم لەگەڵ ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی كۆبوونەوە

دادوەر محەمەد غەفوور سەعید، سەرۆکی داواکاری گشتیی لە هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، لەگەڵ شاندێکی ڕێکخراوی ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی کۆبووەوە.
شاندی ناوەندەی كوردستان پێکهاتبوو لە، هاوڕێ ئەحمەد ، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەند، و ئەحمەد حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەورووپا لە ناوەندی کوردستان بۆ یاسای.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە، تاوتوێی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بوو، کە بڕیارە لە داهاتووێکی نزیکدا، لە هەولێری پایتەخت ساز بکرێت.
وێڕای بانگهێشتکردنی، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان بۆ کۆنفرانسەکە، و هەماهەنگی و هاوبەشی كردن، چۆنیەتی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسەکە و هاوکاری نێوانیان لە بابەتە یاسایییەکان، لە پێناوی باشتر پاراستنی بەرژەوەندی گشتی دووپات كرایەوە.
شایانی ئاماژە پێکردنە، تەوەری سەرەكی ئەو كۆنفڕانسە تایبەت دەبێت، بە تاوانە نێودەوڵەتییەکان٠