Skip to the content

شاندێکی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم بەشداری لە کۆنفرانسی یاسایی لە وڵاتی چین كرد

لەنێوان ٢٤ی تەممووز تا ٦ی ئابی ٢٠٢٥، کۆنفرانسی یاسایی و سیمینارێکی تایبەت لە بواری یاسا لە وڵاتی چین بەڕێوەچوو. شاندێکی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە ژیمان محەمەد ئەحمەد، سەرپەرشتیاری دۆسیەکانی ڕادەستکردنی تۆمەتباران لە دیوانی وەزارەتی داد، حەیدەر مەحموود محەمەد، بەرپرسی فەرمانگەی داواکاری گشتی لە هەڵەبجە،  ئاشنا ئەحمەد قوربانی لە دەستەی مافی گشتی لە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی، بە نوێنەرایەتیی وەزارەتی داد بەشدار بوو.  

لە چوارچێوەی  سەردانەکەدا، چەندین بابەتی پەیوەندیداری تایبەت بە  یاسایی و چالاکییەکانی ئەو بوارە، لەنێوان هەردوولادا ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها بەشدارییان لە خولی فێرکاری لە "ئەکادیمیای نیشتمانیی دادوەرانی" وڵاتی چین لە شارەکانی پەکین و شەنگەهای کرد؛ لە کۆتاییی خولەکاندا، بڕوانامەی" ئەکادیمیای نیشتمانیی دادوەرانی چین"يان پێ بەخشرا.