پەیمانگەی دادوەری له ههرێمى كوردستان وۆرکشۆپى "ماف و بەرپرسیارێتيی پزیشک"ى بەڕێوەبرد

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ئابی ٢٠٢٥، پەیمانگەی دادوەری لە هەرێمی کوردستان، بە هاوکاريی ڕێکخراوی پاکی بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە و ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەريی یاسا، وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی "ماف و بەرپرسیارێتيی پزیشک"ى بەڕێوەبرد، کە چوار تەوەر و سیمیناری یاسایيی بواری پزیشکی لەخۆ گرتبوو.
ئامانجی وۆرکشۆپەکە، پێدانی تێڕوانینێکی گشتی بوو بە پزیشکان لهبارەی ماف و ئەرکەکانیان لەکاتی کارکردنیان و ئاشناکردنیان بە یاساکان و گەڵاڵەکردنی پێشنیار و بۆچوونی یاسایی لە بواری پزیشکی.
لەوبارەیەوە عوسمان یاسین، بەڕێوهبەری گشتيی پەیمانگەی دادوەری ڕایگەیاند; "ئێمە لە پەیمانگەی دادوەری هەوڵدەدەین خولی بەردەواممان هەبێت لهبارەی ماف و بەرپرسیارێتيی پزیشکی، بە تایبەت بۆ پزیشکانى تازەدەرچوو".
له سيمينارهكاندا چهندان بابەت پێشكهش كران، لهوانه (ڕەفتاری پیشەیيی پزیشک، بەرپرسیارێتيی بەرزەفتکاری و سزایی؛ یاسای مافی نەخۆش، بەرپرسیارێتيی مەدەنيی پزیشک؛ پاراستنی پزیشک و کارهكهى، هەڵەکان و بەرپرسیارێتيی پزیشکی.
لە کۆتاییشدا چهندان پێشنیار خرانە ڕوو وهك: دەرکردنی ڕێساکانی ڕەفتاری پزیشکی، دەرکردنی یاسای پاراستنی پزیشکی (بە سوودوەرگرتن لە یاسای ژمارە ٢٦ی ساڵی ٢٠١٣ى عێراق)، دەستەبەرکردنی کاری پزیشکی، کردنەوەی خولی بەردەوام بۆ پزیشکان و ئەوانەی لە بواری یاسای پزیشکی کار دەکەن.