Skip to the content

سەرۆکی داواکاری گشتيی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە شاندی باڵای وەزارەتی داد و داواکاری گشتيی وڵاتى سوید كرد

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ى كانوونى يه‌كه‌مى ٢٠٢٥، محه‌مه‌د غه‌فوور سه‌عید، سەرۆکی داواکاری گشتيی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی داد و دەزگه‌ی داواکاری گشتيی وڵاتی سوید كرد.

شاندى ميوان ئاماژه‌يان به‌وه‌ دا داموده‌زگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه‌ هاوكار بوونه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ پێويستييان به‌ هاريكاريى دادوه‌ريى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه‌، وه‌ك هه‌بوونى تاوانى ڕێكخراوى ترسناك سه‌رهه‌ڵدانى باند و مافياى مادده‌ى هۆشبه‌ر، كه‌ له‌م ساڵانه‌ى دواييدا ڕوو له‌ زيادبوونن له‌ وڵاتى سويد.

سەرۆکی داواکاری گشتيی هەرێمی کوردستان جەختی لە ترسناکی هەندێ تاوانی وەک مامەڵەکردن بە ماددە هۆشبەرەکان كرده‌وه‌ و ئامادەیيی دەزگه‌ی داواکاری گشتی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگه‌کانی دادوەريی وڵاتی سوید ده‌ربڕى، لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و ئاماژەی به‌وه‌ دا هاریکاريی دادوەريی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکان زۆر گرنگ و پێويسته‌.