سەرۆکی داواکاری گشتی پێشوازی لە بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و باری شارستانيی هەولێر کرد
ڕۆژی دووشهممه ٨ى كانوونى يهكهمى ٢٠٢٥، محهمهد غهفوور سهعید، سەرۆکی داواکاری گشتيی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی داواکاری گشتی، پێشوازی له سوههیل نهجمهدين عهوڵا، بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و باری شارستانيی هەولێر و شاندێکی یاوەری كرد.
لە دیدارێکدا تاووتوێی چەندان گرفت و بەربەست کرا لەبەردەم دۆسیەی داوا و کێشەکانی پەیوەنديدار بە کارتی نیشتمانی و دۆزینەوەی ڕێگهچارەی گونجاو و خێرا بۆ یەکلاییبوونەوەی ئەو دۆسیانە و پاراستنی بەرژەوەندی و مافی گشتی بەپێی یاسا بەرکارەکان، بۆ ئەم مەبەستە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا و لەسەر هەندێک خاڵ لەبارەی میکانیزمی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوولا ڕێككهوتن.