لە سەرۆکایەتيی داواکاری گشتی كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌باره‌ى بەرهەمهێنانی سەوزە و خۆراكى ديكه بە ئاوى قورس كرا
رۆژی سێشەمە ١٦ى كانوونى يه‌كه‌مى ٢٠٢٥، محه‌مه‌د غه‌فوور سه‌عید، سەرۆکی داواکاری گشتيی هەرێمی کوردستان، به ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى داواكارى گشتى، له‌گه‌ڵ هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتيی کشتوکاڵی هەولێر و بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر كۆبووه‌وه.
لەم کۆبوونەوەیەدا تاووتوێی چۆنیيەتيی ڕێگری‌کردن لە گرفتی ئاودانی سەوزە و ڕووەکی خۆراکی ديكه بە ئاوی قورس كرا، کە لەلایەن هەندێ کەس ئەو کارە ئەنجام دەدرێت و پێچەوانەی یاسا و ڕێنماييهكانه.
هه‌روه‌ها جەخت لەسەر هەماهەنگی و هاوکاريی لایەنە پەیوەندارەکان كرايه‌وه، لەپێناو سەروەریى یاسا و پاراستنی تەندروستيی گشتی.