کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەبارەی تەندروستی و ڕێنماییەکانی هاوسەرگیريی گەنجان بهڕێوهچوو
ڕۆژی دووشەممە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، کرمانج عوسمان، ڕاوێژکار لە وەزارەتی داد بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، وەکوو نوێنەری وەزارەت بەشداريی لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەبارەی هاوسەرگیريی گەنجان و تەندروستيی گشتی كرد، كه وەزارەتی تەندروستيی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکرد، نوێنەرانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتيی ئۆکسفامی بەریتانی و نوێنەرانی ژمارەیەک لە وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تێيدا بەشدار بوون.
تەوەری سەرەکيی کۆبوونەوەکە تاووتوێکردنی ڕەشنووسی پرۆژەیەک بوو، کە ڕێکخراوی ئۆکسفامی بەریتانی لەبارەی سیاسەت و ڕێنماییەکانی تەندروستيی هاوسەرگیريی گەنجان ئامادەی کردبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەکه کرا و ڕەشنووسی سیاسەتی گشتيی تەندروستی، تایبەت بە هاوسەرگیريی گەنجان تاووتوێ کرا. ههروهها لەلایەن ئامادەبووانەوە کۆمەلێک تێبینی لەبارەی ئهو پرسه گەڵالە کرا. نوێنهرهكهى وهزارهتى داديش لهبارهى ياساييهوه، تێبينى و سهرنجهكانى وهزارهتى خستنه ڕوو.