Skip to the content

سەرۆکی داواکاری گشتی به‌شدارى لە ڕاگەیاندنی دووەمین ڕاپۆرتی بەدواداچوونی کەیسە گەورەکانی گەندەڵی كرد

سەرۆکی داواکاری گشتی بەوەکالەت لە کاتی خوێندنەوەی گوتارەکەی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، کە ڕۆژی جیهانيی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیيە، محەمەد غەفوور سەعید، سەرۆکی داواكارى گشتی لە هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، بە یاوەريی ژمارەیەک لە ئەندامانی داواکاری گشتی، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی دووەمی بەدواداچوونی کەیسە گەورەکانی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان كرد، کە لەلایەن ڕێکخراوی به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدانى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان (UNDP)ەوە ڕێکخرابوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا، سەرۆکی داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان، گوتارێکی پێشکه‌ش کرد و ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگه‌ی داواکاری گشتی دا، کە لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پابەندبوون بە پێوەرە نێودەوڵەتیيەکان، به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ن، هەروەها تیشکی خستە سەر بەربەست و گرفتى بەردەم ئەو پرۆسەیە.

دواتر ئیبتیسام سەنهوری، بەرپرسی تیمی بەدواداچوونی دادگه‌کان لە ڕێکخراوی (UNDP)، ڕاپۆرتەکەی خستەڕوو، ئامادەبووانيش بە پرسیار و تێبینییەکانیان به‌شدار بوون.