سيمينارێك له‌باره‌ى سيسته‌مى شيكاريى زانيارييه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی سێشەمە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتيی داواکاری گشتيی هەرێمی کوردستان، بە هاوکاريی ڕێکخراوی به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان (UNDP) و ئاماده‌بوونى مايكڵ كۆريا، پسپۆڕى وردبينى و لێكۆڵينه‌وه‌ى دادوه‌رى، سیمینارێکی دووڕۆژه‌ى بە ناونیشانی (جێبەجێکردن و چالاککردن و بڵاوکردنەوەی سیستمی شیکاريی زانیارییەکان)، بۆ ژمارەیەک دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتی لە پارێزگه‌ى هەولێر، سلێمانی و دهۆک و ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى گەرمیان و ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی داواکاری گشتی سازکرد.
بەشداربووانى سيميناره‌كه زیاتر بەرپرسانی بەشی لێکۆڵینەوە و بەشەکانی کۆکردنەوەی ئامار بوون لە داواکاری گشتی. ئامانج لێى ئاشناکردنیان بوو بە چەمکە بنەڕەتییەکانی کۆکردنەوه‌ی زانیاری و پرۆسێسی ئامارکردن و پۆلێن‌کردن و خشتەکردنیان لە سیستمێکی ئەليکترۆنی دیجیتاڵیدا.
شايانى گوتنه له سيميناره‌كه‌دا باسی چۆنيه‌تيی دانانی سیستم و ڕێکخستنە سەرەتایییەکانی هەڵگرتنی زانیارییەکان کرا، کە تەنیا سیستمێک نابێت بۆ هەڵگرتنی ژمارە و ئامار، بەڵکوو بۆ شرۆڤەکردن و هەڵسەنگاندنی تاوانەکان و کاریگەرییان لەسەر قوربانییەکان، ڕەوشتی تاک و کۆمەڵگە، دەزگه و سیستمەکان و لێکدانەوەی دیاردە تاوانکارییەکان بەکاردێت.