كۆنفرانسى "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانه ڕێكخراوه‌كان" له شارى به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژانى سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٤ و ٥ى شوباتى ٢٠٢٥، به ئاماده‌بوونى فائق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق و پاتريك دۆرێل، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق و دوازده دادوه‌رى فه‌ره‌نسايى له ئاستى باڵا و بۆتان به‌كر، به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى ياساييى وه‌زاره‌تى دادى هه‌رێمى كوردستان، كۆنفرانسى "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانه ڕێكخراوه‌كان" له شارى به‌ڕێوه‌چوو، كه وه‌زاره‌تى دادى فه‌ره‌نسا به هه‌ماهه‌نگيى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق و وه‌زاره‌تى دادى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێكخرابوو.
ئامانج له‌و كۆنفرانسه دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى و پێشكه‌شكردنى هاريكارى بوو له بوارى دادوه‌رى و ياسايى له نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها خستنه‌ڕووى ئه‌زموونى دادوه‌رانى فه‌ره‌نسا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانه ڕێكخراوه‌كان (الجرائم المنظمة).