Skip to the content

له‌ ديوانى وه‌زاره‌تى داد كۆبوونه‌وه‌يه‌كى هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ى شوباتى ٢٠٢٥، سۆزان ڕەشید ئەحمەد، بەڕێوه‌بەری گشتيی دیوانی وەزارەتی داد، به‌ ئاماده‌بوونى ڕزگار مەحموود، بەڕێوه‌بەری یاسایيی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و هاوڕێ بەختیار، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی باجەکان و خانووبەرەی میری و محەمەد سلێمان عەزیز، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، سەرپەرشتيی کۆبوونەوەیەکی کرد، کە بە مەبەستی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێكخرابوو، بۆ باشتر ڕاییکردنی کاروباری هاووڵاتيیان، لەکاتی پەسەندکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەباره‌ى هەماهەنگيی زیاتری نێوان دامودەزگه‌کانی هەرێمی کوردستان و پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر و باشتر بە هاووڵاتیيان و کەمکردنەوەی ڕۆتین کرا، هه‌روه‌ها بەئەلیکترۆنیکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان، بە تایبەت پرۆسەی پەسەندکردن و بەئەلەکترۆنیکردنی ڕاستاندنی بەڵگەنامەکان لە دیوانی وەزارەتی داد، باسی لێوە کرا.