لە وەزارەتی داد سيمينارێك لهبارهى تاوانه ڕێكخراوهكان پێشكهش كرا

ڕۆژی چوارشەمە ٥ى شوباتى ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی سۆزان ڕەشید ئەحمەد، بەڕێوهبەری گشتيی داد و کرمانج عوسمان، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی داد بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، بەڕێوهبەرایەتيی پەرەپێدان و ڕاهێنان لە وەزارەتی داد، بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکەی مافی مرۆڤ لە دیوانی وەزارەتی داد، سیمینارێکی بۆ بەدرەدین کەریم، ئەندامی داواکاری گشتی ڕێکخست، کە زانیاريی نوێ لەبارەی تاوانە ڕێکخراوەکان و ناوەرۆکی ڕێکەوتنامەی نەهێشتنی ئەو تاوانە ڕێکخراوانەی سنووری وڵاتان دەبەزێنن و تازەترین ڕاپۆرتی نیودەوڵەتی لەوبارەیەوە پێشکەش کرا.
ههر لە سیمینارەکەدا جۆرەکانی تاوانه ڕێکخراوهكان خرانه ڕوو وەکوو: بازرگانیکردن بە مرۆڤ، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، بازرگانیکردن بە چەک بە شێویەکی نایاسایی، گەندەڵی و تاوانی سپیکردنەوەی پارە، هەروەها باس له ڕۆڵی ڕێکخراوی جیهانی بە ناوی دەستپێشخەريی جیهانی بۆ نەهێشتنی تاوانە ڕێکخراوەکان کرا، کە لە ٢٠١٣ــەوە دامەزراوە و نزیکەی ٥٠٠ ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی و لۆکاڵ و ئەکادیمی و شارەزا، لە بوارەکانی تاوان و نەهێشتنی گەندەڵی لەوێ کار دەکەن.