وه‌زاره‌تى داد به شێوه‌ى ئه‌ليكترۆنى خزمه‌تگوزاريى دادنووسى پێشكه‌شى هاووڵاتييان ده‌كات

وەزارەتی داد لە ڕێگەی ٢٤٣ دادنووس و ٧٤ فەرمانگەی دادنووسیيەوە، بە سیستمی ئەليکترۆنی، خزمەتگوازاريی دادنووسی له سه‌رانسه‌رى هه‌رێمى كوردستان پێشکەشی هاووڵاتیيان دەکات.
یەک لەو خزمەتگوزاریيانەی کە فەرمانگە دادییەکانی وەزارەتی داد ڕۆژانە پێشکه‌شی هاووڵاتیيانی دەکات، خزمەتگوزارییەکانی ناو فەرمانگە دادییەکانە، لەوانەش دادنووسەکانن.
لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێـمی کوردستاندا، وەزارەتی داد بەسەرکەوتوویی خزمەتگوزارییەکانی دادنووسی کردە سیستمی ئەليکترۆنی، کە خزمەتگوزارییەکانی خێران و کوالیتییان بەرزە، بە جۆرێک کە پارێزراون لە ساخته‌كردن و خێرا بە هاووڵاتیيان دەدرێنهوه.
هاووڵاتی لە هەرشوێنێک بێت دەتوانێت بە شێوەی ئەليکترۆنی، داوای نوسخەی نوێ بکات و تازەی بکاتەوە، هەروەها وەزارەتی داد، ژمارەی دادنووسی پێویستی دابین کردووە، ژمارەیەک فەرمانگەی نوێی دادنووسی کردووه‌تەوە.
كۆى گشتى ٧٤ فه‌رمانگه‌ى دادنووسى و ٢٤٣ دادنووس هه‌ن، كه به‌م جۆره‌ى خواره‌وه دابه‌ش بوون:
-له پارێزگهى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى ١٧ فه‌رمانگه و ٩٢ دادنووس هه‌ن.
-له پارێزگهى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى ٢٤ فه‌رمانگه و ٧١ دادنووس هه‌ن.
-له پارێزگهى دهۆك و ده‌وروبه‌رى ١٥ فه‌رمانگه و ٣٧ دادنووس هه‌ن.
-له پارێزگهى هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌رى ٣ فه‌رمانگه و ٧ دادنووس هه‌ن.
-له ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى ڕاپه‌ڕين ٧ فه‌رمانگه و ١٧دادنووس هه‌ن.
-له ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران ٦ فه‌رمانگه و ١١دادنووس هه‌ن.
-له كۆيه و ده‌وروبه‌ريشى ٢ فه‌رمانگه و ٨ دادنووس هه‌ن.