وهزارهتى داد: تهنيا لە ساڵی ڕابردوودا 11 ههزار و 791 كارتى زهوى بۆ سهنهد گۆڕدراوه

بەڕێوبەرایەتيی گشتيی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان,، یەک لە بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێـمی کوردستانە، کە ڕۆژانە زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەشی هاووڵاتیيان دەکات لە بوارهكانى زەویوزار، تاپۆکردنی موڵک، عەقاراتی هاووڵاتیيان، پاراستنی موڵک و زەویوزارەکانیان، پێدانی سەنەدی تاپۆ و گۆڕینی کارتی زەوییەکان بۆ سەنەد.
لەو بارەیەوە تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٤دا يازده ههزار و ٧٩١ کارتی زەوی بۆ سەنەد گۆڕيوه و سەرجەم مامەڵەکانیانی تەواو کردوون و نزیکەی دوو ههزار و٧١١ نەخشەی (کادسترۆی) تایبەت بە پارێزگهی دهۆک داناوە، لەسەر بەرنامەی ( G.I.S) و بەردەوامیشە، سکانکردنی (١٤٨) تۆماری هەمیشەیی کە زیاترە لە پەنجا و نۆ هەزار مامەڵەی ڕەفتارکاری ناولێنانەوە (ڕينهيمكردن)، ٢٢٨ تۆماری هەمیشەیی، کە زیاترە لە سەت هەزار مامەڵەی ڕەفتارکاری و موناقەلەکردنی ١٦٧ تۆماری هەمیشەیی.
کۆی گشتی سەرجەم مامەڵەکان و کارە خزمەتگوزارییەکانی بەڕێوبەرایەتيی گشتيی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەرێمی کودستان لە ٢٠٢٤دا، گەیشتووهته مليۆنێك و ٧٧٣ ههزار و ٥١٣ مامەڵە. لەو ژمارەیە مليۆنێك و سێ ههزار و ٧٣٣ مامهڵهى فرۆشتن، بەموڵکردن و ڕاستکردنەوەی ڕەگەز بووە، هەروەها ٣٠ فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە بەئەليکترۆنی کراون و سەرجەم تۆمارە کەسییەکان و تۆمارکردنی گلدانەوە لە فەرمانگەکان، بەئەليکترۆنی کراون، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی مافی خاوەن موڵک و ئەو کەسانەی کە نیشانەی گلدانەوەیان لە بەرژەوەندی دانراوە.