ئهنجومهنى شووراى ههرێمى كوردستان كار و چالاكييهكانى ساڵى ڕابردووى بڵاو كردهوه
-ساڵی ٢٠٢٤ ، ئەنجومەنی شوورا (٤٠٩) داوای بەدەست گەیشتووە، کە هەموویان بەئەنجام گەیەندراون.
- دادگهکانی کارگێڕی لە (هەولێر، سلێمانی و دهۆک)، لە ڕوانگەی کاری دادوەرییەوە، (٣٤٣) داوایان هەبووە کە (٢٧٢)یان یەکلایی کراونەتەوە.
ئەنجوومەنی شوورا لە هەرێمـی کوردستان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا (٣٠٢) داوای بەدەست گەیشتووە کە لە دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەران (١٦٤) داوایان بە ئەنجام گهيهندراون و یەکلايى کراونەتەوە و (١٣٨) داوایش لەبەردەستدا ماون.
لە ماوهى ساڵى ڕابردوودا، ئەنجومەنی شوورا لە هەرێـمی کوردستان، کۆمەڵێک کار و چالاکی هەبووە، کە تەنیا لە ڕێگەی سکرتاریەتی ئەنجومەنی شووراوە، کاری ژمارەیەک پێڕەو و پرۆژە و ڕێنمایی و ڕادەربڕین بە ئەنجام گەیاندراون، کە بەم شێوەیە بووە:
داڕشتنەوە بۆ سێ پرۆژەیاسا کراوە کە دوو پرۆژهياسا تەواو کراون، هەروەها داڕشتنەوە بۆ چوار ڕێنمایی کراوە کە سێ ڕێنماييان تەواو کراون، (١٥) ڕادەربڕینیش پێشکەش کراون. داڕشتنەوەش بۆ شهش پێڕەو کراوە کە هەموویان بەئەنجام گەیەندراون.
لەبارەی داواکانی پێداچوونەوەوه، (٤٠٩) داوا هەبووە، کە کاری هەموویان بەئەنجام گەیەندراون و یەکلايى کراونەتەوە. سهبارهت به داواکانی بەردەم دادگهی کارگێڕیش (٣٤٣) داوا بووە کە (١٣٤)یان لە بەردەم دادگای کارگێڕيی هەولێر و (١٧٠) یان لە دادگهی کارگێڕيی سلێمانی و (٣٩) داوایان لە دادگهی کارگێڕيی دهۆک بووە، لە هەولێر (١٠٧) داوا و لە سلێمانی (١٣٥) داوا لە دهۆکيش (٣٠) داوا یەکلایی کراونەتەوە.
ژمارەی داواکانی بەردەم دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان (٣٠٢) داوا بووە، کە (١٦٤)یان ئەنجام دراون و (١٣٨) داوايش لەبەردەستدان.
ئەنجومەنی شوورا لە هەرێمی کوردستان كه سهرۆكهكهى دادوەر (سەردار یاسین)ــــه، یەكێکه لە دەزگا گرنگەکانی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی یاسای ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان، ژمارە (١٤) ی ساڵی ٢٠٠٨ کارەکانی دەکات. پێك دێت له (ئهنجومهن، دادگاى كارگێڕى، دهستهكان).