وه‌زاره‌تى داد کار و چالاکییەکانی ناوەندی توێژینەوەی یاسایی بڵاوده‌كاته‌وه
ناوەندی توێژینەوەی یاسایی، كه له‌لايه‌ن محەمەد سلێمان ئەحمەدهوه سه‌رۆكايه‌تيى ده‌كرێت، يه‌كێكه له دامه‌زراوه‌كانى وه‌زاره‌تى داد و له ساڵى ٢٠٢٠، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی داوه و پشتگيريى به‌رده‌وامى ده‌كات.
ناوەندی توێژینەوەی یاسایی، گۆڤارێکی زانستيی نێودەوڵەتيی هەڵسەنگێندراو بە ناوی گرێبەستی کۆمەڵایەتی (العقد الاجتماعي) دەردەکات، یەکەمین گۆڤارە لە سه‌رانسه‌رى عێراقدا کە بێبەرانبەرە و هیچ پاداشتێک لە توێژەر وەرناگرێت، تا ئێستا هه‌شت ژمارەی دەرکردووە، لەگەڵ چوار ژمارەی تایبەت کە بابەتەکانی کۆنفرانس و مێزە بازنەییەکانی لەخۆگرتووە. هه‌روه‌ها تا ئێستا ١٢٥ توێژینەوەی لە سەرجەم تایبەتمەندییە جیاوازەکان لە ناوخۆ و دەرەوە بڵاوکردووه‌تەوە و پێنج کۆنفرانسی ڕێكخستووه و چوار مێزی بازنەییشى بۆ گفتوگۆ سازکردووە. جگه له‌مانه ٢٥ په‌رتووك و ٢٢ى ناميلكه‌ى لە سەرجەم تایبەتمەندییە یاساییە جیاوازەکان چاپ و بڵاوکردووه‌تەوە. له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانى دوو په‌رتووك بۆ سه‌ر زمانى كوردى.
ناوەندهكه پلانی هەیە لە داهاتوودا، چوارچێوەی کاری خۆی لە هه‌ندێك بواردا فراوانتر بکات لەوانە: دامەزراندنی پەیمانگەی باڵا بۆ یاسای بەراوردکاری (المعهد العالي للقانون المقارن)، دامەزراندنی ناوەندێکی تایبەتمەند بۆ سازاندنەوە و ناوبژیوانی و یەکلاکردنەوە (مركز متخصص للتوفيق و الوساطة والتحكيم في الوزارة).
ناوەندی توێژینەوەی یاسایی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی، پەرتووکەکانی چاپ و بڵاو دەکاتەوە، ئەوەش لەپێناوی گەیاندنی پەیامی ئاشتی و هاوسەنگيی یاسایی لە جیهاندا.
دەتوانن لەم لینکانه‌وه، تەواوی زانیاریيەکان لەسەر ئاماری کاری چوار ساڵی ناوەندەکە بە زمانه‌كانى کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بزانن:
لينكى كار و چالاكييه‌كان-كوردى
لينكى كار و چالاكييه‌كان-عه‌ره‌بى
لينكى كار و چالاكييه‌كان-ئينگليزى