Skip to the content

وه‌زيرى داد پێشوازى له‌ وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رى نووسينگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت كرد

ڕۆژى دووشەممە ١٣ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٥، فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێـمی کوردستان، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگواز و شەعبان شەعبان چالی، بەڕێوه‌بەری نووسینگەی سەرۆکى حكومه‌تى هه‌رێمى کوردستان كرد.
ته‌وه‌رى سه‌ره‌كيى كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ى كاراسانيى زياتر بۆ هاووڵاتييان و باشتر ڕاييكردنى مامه‌ڵه‌ى به‌ناوكردنى ئه‌و زه‌وييانه‌ى كه‌ تۆماركردنيان په‌يوه‌ندى به‌ هاووڵاتى و شاره‌وانييه‌كانه‌وه‌ هه‌يه‌، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنى كۆسپه‌كانى به‌رده‌م به‌ناوكردن و چاره‌سه‌ركردنى به‌ربه‌سته‌كان له‌ ڕووى ياسايى و كارگێڕييه‌وه‌.