بۆردی باڵای حکومەتی هەرێمـی کوردستان كۆبوونهوهى ئاساييى خۆى كرد
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، کرمانج عوسمان، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی داد بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، وەکوو نوێنەری هەمیشەیيی وەزارەتی داد، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ئاسایيی بۆردی باڵای حکومەتی هەرێمـی کوردستان كرد، تایبەت بە یەکلاييکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە،کە عەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان، سەرۆکایەتيی بۆردهكه دەکات .
بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا، شاندێکی بۆردەکە سەردانی بەغدا بکەن و بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی حکومەتی هەرێـمی کوردستان و وەزارەتی دەرەوەی عێراق بكهن، کە شاندێکی حکومەتی کۆماری ئیسلاميی ئێران و ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتیش بەشدار دەبن، بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و چۆنێتی یەکلاييکردنەوەی چارەنوسی ئەو منداڵانەی کە لە کاتی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەدا لە خێزانەکانیان دابڕاون و بێسەروشوێن بوون.
هەروەها چۆنييهتيى یەکلاييکردنەوەی ئەو داواکاریيانەی کە پێشکەش کراون و ئامادەکاری بۆ سەردانەکە تەوەری دیکەی کۆبوونەوەی بۆردەکە بوو.
بۆردی باڵای حکومەتی هەرێمـی کوردستان، لەلایەن وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و هەر یەک لە وەزارەتەکانی داد، ناوخۆ، تەندروستی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئەندامن له بۆردهكه.