دهستهى سهرپهرشتياريى دادى له ساڵى 2024دا لێكۆڵينهوهى له 41 كهيسدا كردووه
سەرۆکایەتيی دەستەی سەرپەرشتیاريی دادی، یەکێكه لە سەرۆکایەتییەکانی وەزارەتی داد، کە بەپێی یاسای سەرپەرشتیاريی دادی، ژمارە (١٢٤)ی ساڵی ١٩٧٩کار دەکات، لە پارێزگهکانی سلێمانی و دهۆک دوو فەرمانگەی سەرەکی بە ناوەکانی فەرمانگەی سەرپەرشتیاريی داديی سلێمانی و فەرمانگەی سەرپەرشتیاريی دادیی دهۆک ههيه.
ئەرکی لیژنەکانی سەرپەرشتیاری دادی، بەدواداچوون، هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەیە، كه بەدواداچوون بۆ کاری فەرمانبەرانی دەزگه دادییەکان دهكهن، تا بزاندرێت چەنده خێرا و کارامەن لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی سەرشانیان، ههروهها ئاگهداربوون لەو گرفتانەی دێنە ڕێی دەزگا دادییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان، هەڵسەنگاندنیش دەکەن لە رێگەی بەدوادچوون بۆ چۆنيهتيی جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری وەزارەتی داد، لە کاتی پێویستیشدا لێکۆڵینەوە لەو کێشە و سەرپێچیيانە دەکەن کە دۆسیەکانیان لەلایەن وەزیری داد یان لە لایەن سەرۆکی سەرپەرشتیاری دادییەوە بۆیان بەرزدەکرێتەوە.
کۆی گشتيی سەردانەکانی سەرۆکی دەستە و سەرپەرشتیارانی دادی لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ٢٥٢ سەردان بووە، کە بەم جۆرە بووە:
سەرپەرشتیارانی دادی لە هەولێر ٧٨ سەردان، لە سلێمانی ١٠٢ سەردان و لە دهۆکيش ٧٢ سەردانیان بۆ فەرمانگەکانی وەزارەتی داد ئەنجام داوە.
ههر لهو ماوهيهدا لە پارێزگهکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بە ئیدارە سەربەخۆکانیشیانهوه، سەرپەرشتیارانی دادی، لێکۆڵینەوەیان لە ٤١ کێشەدا کردووە، کە ٢٠ كهيسيان یەکلایی کراونەتەوە و٢١ كهيسيش هێشتا لەبەردەستن و لێکۆڵینەوەيان لێ دهكرێت.