Skip to the content

وه‌زاره‌تى داد ئامارى كار و چالاكييه‌كانى ساڵى ڕابردووى فه‌رمانگه‌كانى دادنووسى بڵاوكرده‌وه‌

ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌ ١٩ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تى دادى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئامارى كار و چالاكييه‌كانى فه‌رمانگه‌كانى دادنووسيى هه‌رێمى كوردستانى بڵاوكرده‌وه‌.
به‌پێى ئه‌و بڵاوكراوه‌يه‌ لە نێوان ٢ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٤ تاکوو ٣٠ى تشرينى دووه‌مى هه‌مان ساڵ، لە فەرمانگەکانی دادنووسی لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان، يه‌ك مليۆن و ١٠٨ هه‌زار و ٨٤٢ مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتى ڕاييكراون.
له‌ هه‌مان ئه‌و ماوه‌ دياريكراوه‌دا، لە بەڕێوبەرایەتییەکانی جێبەجێکردن، چوار هه‌زار و ٣٤٣ دۆسيه‌ى جێبه‌جێكردن كۆتاييان پێ هاتووه‌ و ٢٢ هه‌زار و٦٣٠ دۆسيه‌ى جێبه‌جێكردنى نوێش كراونه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها لە بەڕێوه‌بەرایەتییەکانى چاودێريی ناکامەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک و ده‌وروبه‌ريشيان ١٢ هه‌زار و ٤٨٨ مامەڵە بۆ هاووڵاتیيان ئەنجام دراون.
بەڕێوه‌بەرایەتيی گشتيی فەرمانگەکانی داد، یەکێكه‌ لە بەڕێوه‌بەرایەتییە گشتییە گرنگەکان و بەپێی یاسای ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٠٧ى وەزارەتی داد دامەزراوە.