بریکاری وەزارەتی داد سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینی کرد و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی دادی بەسەرکردەوە

ڕۆژی سێشەمە, ٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، شیلان عارف، بریکاری وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینی کرد؛ بەیاوەری هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، حسین مەحمود، قایمقامی قەزای ڕانیە، فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە دەڤەرەکە بەسەرکردەوە.
لە سەردانەکەدا بریکاری وەزارەتی داد، لە دیوانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی دادنووس، بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرە، نوێنەری کۆمپانیای ئینفۆ ئاڕ ئاڕ، بەڕێوەبەری تێبینەرایەتیی ناکامەکان کۆ بووەوە؛ کار و چالاکییەکانی ڕۆژانە و سەردانی هاووڵاتییان و ڕاییکردنی مامەڵەکانیان بەشێوازی ڕێکوپێک و بێئاستەنگ تەوەری سەرەکی بوو. هاوکات تیشک خرایە سەر پێداویستییەکانی فەرمانگەکان و چۆنیەتیی چارەسەرکردنیان.