وەزارەتی داد ئاماری داتای ورد و دروستی ساڵی ٢٠٢٤ی بڵاوکردەوە

لە میانەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە شەفافیەت و بڵاوکردنەوەی داتا و زانیاری ورد و دروست، وەزارەتی داد، ئاماری کار و چالاکی ساڵی ٢٠٢٤ ی سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەت، بە داتا و زانیاری ورد بڵاوکردەوە بۆ بەردەستی ڕۆژنامەنووسان و خوێنەران.
بە پێی ئامارەکان،وەزارەتی داد لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ٨ هۆبە و بەش، و ٤ فەرمانگەی نوێ، بۆ ئاسانکاری زیاتر لە ڕاییکردنی کاروباری ڕۆژانەی هاووڵاتیان کراونەتەوە.
لینکی ئاماری کار و چالاکی ساڵی ٢٠٢٤ی وەزارەتی داد