سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی پێشوازی لە بەرپرسی دژە تیرۆری قونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد

سەرۆکی داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، دادوەر محمد غەفور سەعید، لە دیوانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، پێشوازی لە جاك بوراند، بەرپرسی دژە تیرۆری قونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان لە هەندێک بواردا کرا؛ وەکو بوارەکانی لێکۆڵینەوە لە هەندێک تاوانی وەك، تیرۆر، تاوانە ڕێکخراوەکان، سپیکردنەوەی پارە و مایەدارکردنی تیرۆر و چۆنیەتیی بەشداربوونی ئەندامانی داواکاری گشتیی تیایاندا. هەروەها تیشك خرایەسەر چەند لایەنێکی پەیوەندار بە دەزگای داواکاری گشتی و ڕۆڵی گرنگیان لە گشت قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن لە گشت تاوانەکاندا. هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان کردەوە.
هەریەک لە دادوەران، خەڵات نەجمەدین موفتی، ماجد طاهر خەليل، سانا صەباح واحید، ئەندامانی داواکاری گشتی لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.