لە ماوەی 2024دا، نزیکەی شەش هەزار تاپۆ لە بنەسڵاوە بەناوی هاووڵاتییانەوە تۆمار کراوە

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت و وەزارەتی داد بۆ ئاسانکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتییانیدا، فەرمانگەی تۆماری خانووبەرەی قەزای بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، نزیکەی شەش هەزار مامەڵەی دەرکردنی تاپۆی بۆ هاووڵاتییان ڕاپەڕاندووە.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، نزیکەی (16345) مامەڵەی دەرکردنی وێنەی تۆمار (صورة قيد) و (12275) مامەڵەی جۆراوجۆر ڕاپەڕێندراون. ئەمە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بە دەستکەوتێکی گەورە دادەنرێت، چونکە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە ڕاییکردنی مامەڵەکاندا کردووە لە ڕێگەی پرۆژەی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە حکومییەکانەوە لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیدا.