وەزارەتی داد بینایەکی باشتر و فراوانتری بۆ بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی عەنکاوە دابین کرد

لە دڕێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دابینکردنی بینای شیاو بۆ دەزگا و فەرمانگە فەرمییەکان و باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان، وەزارەتی داد بینایەکی باشتر و فراوانتری بۆ بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی عەنکاوە دابین کرد. بۆیە وەزارەتی داد ئیشوکارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی عەنکاوە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕادەگرێت؛ بەمەبەستی گۆڕینی شوێنەکەیان و گواستنەوەی کەلوپەلی باڵەخانەکەیان، بۆ بینایەکی باشتر و فراوانتر، کە هەر لە عەنکاوە، گەڕەکی دەرگا، شەقامی قەصرا، بەرانبەر باخچەی نیسان دەبێت.
ڕاگرتنی ئیشوکارەکان لە ڕۆژی (سێشەمە ١٥/٧/٢٠٢٥ تا پێنجشەمە ١٧/٧/٢٠٢٥) دەبێت، لە (٢٠/٧/٢٠٢٥)ەوە بەڕێوبەرایەتیی جێبەجێکردنی عەنکاوە، ئیشوکارەکانی و دەوامی فەرمی لە بینا نوێیەکەیدا دەست پێدەکاتەوە؛ بۆیە وەزارەتی داد، داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لەو سێ ڕۆژەدا سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە نەکەن. ڕاگرتنی ئیشوکارەکان لەو بەڕێوەبەرایەتییەدا بە (بەیان)ی ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢٥، بڕیاری لێدراوە.
شوێنی نوێی بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی عەنکاوە دەکەوێتە: عەنکاوە، گەڕەکی دەرگا، شەقامی قەصرا، بەرانبەر باخچەی نیسان.