نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى داد به‌شدارييان له كۆنفرانسى "پرسه ياساييه نوێيه‌كان" له وڵاتى به‌ريتانيا كرد

ڕۆژى پێنجشه‌ممه ٥ى حوزه‌يرانى ٢٠٢٥، محه‌مه‌د سلێمان، سه‌رۆكى ناوه‌ندى توێژينه‌وه‌ى ياسايى له وه‌زاره‌تى داد و عه‌دنان مه‌جيد محه‌مه‌د، توێژه‌رى سياسى له ديوانى وه‌زاره‌ت، وه‌ك نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى داد، به‌شدارييان له سێيهمين كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى "پرسه ياساييه نوێيه‌كان" كرد، كه به هاوبه‌شى له‌نێوان (فاکەڵتی یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن)ى زانکۆی سۆران و (سکوڵی یاسا)ى زانکۆی لیدز بەکێت، لە شاری لیدزى وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەكهدا دکتۆر عەدنان مەجید، توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی ( ئاشتيی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی یاساوە لە کەرکووک) پێشكه‌ش كرد و تیشکی خستە سەر شیکردنەوەی ئەو یاسایەی کە پەرلەرمانی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای بەناو شۆڕشی هەڵوەشاوەی عێراق دەریکردووە و تایبەتە بە گەڕانەوەی موڵک و ماڵ و زەويی جوتیارانی کورد و تورکمان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان.