Skip to the content

نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى داد به‌شدارييان له‌ كۆنفرانسى "پرسه‌ ياساييه‌ نوێيه‌كان" له‌ وڵاتى به‌ريتانيا كرد

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٥ى حوزه‌يرانى ٢٠٢٥، محه‌مه‌د سلێمان، سه‌رۆكى ناوه‌ندى توێژينه‌وه‌ى ياسايى له‌ وه‌زاره‌تى داد و عه‌دنان مه‌جيد محه‌مه‌د، توێژه‌رى سياسى له‌ ديوانى وه‌زاره‌ت، وه‌ك نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى داد، به‌شدارييان له‌ سێيه‌مين كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى "پرسه‌ ياساييه‌ نوێيه‌كان" كرد، كه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌نێوان (فاکەڵتی یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن)ى زانکۆی سۆران و (سکوڵی یاسا)ى زانکۆی لیدز بەکێت، لە شاری لیدزى وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەكه‌دا دکتۆر عەدنان مەجید، توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی ( ئاشتيی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی یاساوە لە کەرکووک) پێشكه‌ش كرد و تیشکی خستە سەر شیکردنەوەی ئەو یاسایەی کە پەرلەرمانی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای بەناو شۆڕشی هەڵوەشاوەی عێراق دەریکردووە و تایبەتە بە گەڕانەوەی موڵک و ماڵ و زەويی جوتیارانی کورد و تورکمان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان.