گه‌رمه‌هێڵى ده‌ستپاكى ڕاگه‌يه‌ندرا

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٥، له‌ميانه‌ى پێشوازيى وه‌زيرى داد له سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى، وه‌زاره‌تى دادى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هێڵی گەرمی دەستپاکی ڕاگەیاند.
هێڵى گه‌رمى ده‌ستپاكى به ژماره (١٠١٥)، یەکێكه لە پرۆژە گرنگەکانی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان و وه‌ك یەکەم هەنگاويش لە وەزارەتی دادەوە ڕاگەیەندرا و خرایە کار.
ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هاووڵاتييان ده‌توانن بێبه‌رانبه‌ر په‌يوه‌ندى به گه‌رمه‌هێڵى (ده‌ستپاكى)يه‌وه بكه‌ن و سكاڵاى خۆيان بگه‌يه‌نن. هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند: هاووڵاتى زياتر ده‌ستكراوه ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵايه‌ى كه پێشكه‌شى ده‌كات، ناسنامه‌ى سكاڵاكار پارێزراو ده‌بێت.