لە وەزارەتی داد ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا

لە ساڵیادی تاوانی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری، ئەمڕۆ يهكشهممه ١٦ی ئادارى ٢٠٢٥، لە وەزارەتی داد، یادی ئەم کۆمەڵکوژییەی ڕژێمی پێشووی عێراق کرایەوە.
لە ڕێوڕەسمەکەدا فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەردار یاسین ، سەرۆکی ئەنجومەنی شوورا لە هەرێمی کوردستان و هەڵمەت سامی جەبار، سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادی و سۆزان ڕەشید ئەحمەد، بەڕێوهبەری گشتيی داد و ژمارەیەک لە دادوەران و ڕاوێژکاران و بەڕێوهبەران و فەرمانبەرانی وەزارەتی داد، بە چەند خولەکێک بێدەنگی، ڕێز و پێزانینی خۆیان بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و تەواوی شەهیدانی کوردستان نیشان دا.