وەزیری داد پێشوازی لە كونسولی گشتيی کۆماری ئیسلاميی ئێران لە هەولێر کرد

ڕۆژی دووشەممە ٣ی ئاداری ٢٠٢٥،فهرسهت ئهحمهد، وەزیری دادى حكومهتى ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی، كونسولی گشتيی کۆماری ئیسلاميی ئێران لە هەولێر و شاندێکی یاوەری کرد، کە پێکهاتبوو لە مەیسەم بیگی، بەرپرسی کاروباری سیاسی و محەمەد روزبەهانی، بەرپرسی کاروباری ئێرانییەکان لە كونسولخانهى گشتيی ئێران لە هەولێر.
لە دانیشتنێکدا کە شیلان عارف، بریکاری وەزارەت ئامادەی بوو، هەندێک بابەتی یاسایيی جێی بایەخی هەردوولا باسیان لێوە کرا. وەزیری داد ئامادەييی وەزارەتی، بۆ هەر هاوکارییەک نیشان دا، کە لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی وەزارەتی داد بێت و بە یاسا ڕێیپێدراو بێت.