به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى چاودێريى ناكامه‌كان له پارێزگه‌ى هه‌ڵه‌بجه كرايه‌وه

ڕۆژى سێشه‌ممه ٦ى ئايارى ٢٠٢٥، وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە (بەیان)ی ژمارە يه‌كی ساڵی ٢٠٢٥، بەڕێوه‌بەرایەتيی چاودێريی ناکامەکان، سەر بە بەڕێوه‌بەرایەتيی گشتيی فەرمانگەکانی دادی لە پارێزگای هەڵەبجە کردەوە. به‌م هه‌نگاوه‌ش هاووڵاتييانى پارێزگه‌كه بۆ ڕاييكردنى مامه‌ڵه‌ى ناكامه‌كان، ئاسانکاريی زیاتر و خێراتریان بۆ دەکرێت.
شايانى باسه وەزارەتی داد لە ساڵی ٢٠١٤ــەوە، تێبینەرایەتيی چاودێريی ناکامەکانی کردبووه‌وه، بەڵام دواى بە پارێزگه‌بوونی هەڵەبجە، تێبینەرایەتییەکەی کرد بە بەڕێوه‌بەرایەتی.