وهزيرى داد دهسهڵاتى به دادنووسێكى تازه دا

ڕۆژی سێشەممە ٦ی ئایارى ٢٠٢٥، فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا، دەسەڵاتی دادنووسی بە شڤان وەلی عەلی، یاریدەدەری دادوەری لە فەرمانگەی دادنووسيی بەردەڕەش دا.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ئازاد ڕۆستەم بەڕێوهبەری گشتيی فەرمانگەکانی داد ئامادەی بوو، وەزیری داد، وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، دووپاتی کردەوە کە بەپێی ماددەکانی یاسای دادنووسی دەبێت بەبێ جیاوازی خزمەتی هاووڵاتیيان بکرێت.