Skip to the content

وەزیری داد پێشوازی لە بریکاری وەزارەتی دادی عێراق کرد

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ى ئايارى ٢٠٢٥، فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بورهان مەزهەر ئەلقەیسی، بریکاری وەزارەتی دادی عێراق بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ئەندامانی تيمى نيشتيمانيى تايبەت به ستراتيژيەتی سەروەريى ياسا له نوێنەرانى لايەنه بەيوەنديدارەكانی هەرێمی كوردستان کرد.
لەو ديداره‌دا هەر یەک لە شیلان عارف، بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان و سۆزان ڕەشید، بەڕێوبەری گشتيی داد و ژمارەیەک لە ئەندامانی تیمی نیشتمانيی هەرێمی کوردستان و ڕيكخراوى لێکۆلەر بۆ پشتگيريی سەروەريى ياسا (IOL) بەشدار بوون.
دواتر لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا، واژۆکردنی کۆنووسی پەسەندکردنی "ستراتیژيه‌تی نیشتیمانی بۆ بەهێزکردنی سەروەريی یاسا و جێگیرکردنی دادپەروەری لە عێراق و هەرێمی کوردستان، لەلایەن ئەندامانی تیمی نیشتیمانيی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ واژۆ کرا.