شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانستی بە پێشکەشکردنی ٦٨ توێژینەوە بەرێوەچوو

ڕۆژی چوارشەممە، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بە سەرپەرشتیی فەرسەت ئەحمەد، وەزیری داد، ناوەندی توێژینەوەی یاساییی وەزارەت، شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانستی، بە دروشمی "بە یاسا و ئیدارەیەکی کارامە و لێهاتوو، ئابوورییەکی گەشەسەندوو، ژینگەیەکی سەقامگیر بۆ کار، بنیات دەنێین" لە هەولێر بەڕێوە برد.
کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو و تێیدا ٦٨ توێژینەوەی بوارە جیاجیاکانی یاسایی پێشکەش کرا و زیاتر لە ١٦٧ پسپۆڕ، زانای بواری یاسا، مامۆستایانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان تیایدا بەشداربوون.
بە دابەشکردنی بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر بەشداربوون و ڕاگەیاندنی کۆمەڵێک ڕاسپاردە کۆتایی بە کۆنفرانسەکە هات و ناوەڕۆکی هەموو بابەت و توێژینەوەکانی کۆنفرانسەکە، لە ژمارەیەکی تایبەتی گۆڤاری گرێبەستی کۆمەڵایەتی، چاپ و بڵاو دەکرێتەوە و لە پێشانگەی هەمیشەییی داد بۆ کتێب بەردەست دەبێت.