Skip to the content

وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان متمانەی بە چەند دادنووسێک بەخشی

لە درێژەی هەوڵەكانی كابينەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی داد، بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتيیان، وەزیری داد متمانەی دادنووسی بە دە دادنووسی نوێ بەخشی؛
‎کە لەمەودوا لە فەرمانگە دادنووسییەکانی یەکەم و دووەمی بەیانییان و ئێواران و فەرمانگەی دادنووسیی بەحرکە دەست بەکار دەبن.

لەوبارەیەوە ئەمڕۆ دووشەمە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی، شیلان عارف بریکاری وەزارەت و لوقمان عومەر ، بەڕێوبەری گشتیی فەرمانگەکانی داد (بە وەکالەت)، متمانەی دادنووسی. بەو دە دادنووسە درا.

لە ڕێوڕەسمی متمانەبەخشینەکەدا، وەزیری داد دووپاتی لە بایەخی ئەرکی دادنووسی کردەوە و گرنگیی ئەو پۆستەی بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان خستەڕوو و ڕایگەیاند: بۆ جێبەجێکردنی یاسا، سەروەری و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان، ئەرکی دادنووسی زۆر گرنگە و پێویستە هەر یەک لە ئێوە زۆر بەوردی یاسای دادنووسی جێبەجێ بکەن و خزمەتی هاووڵاتییانیش بکەن و لە چوارچێوەی یاسادا ئاسانکاری بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان بکەن.