شاندێکی پرۆگرامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له عێراق سەردانی پەیمانگەی دادوەريی هەرێمی کوردستانی کرد

شاندێکی پرۆگرامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له عێراق (UNDP)، بە سەرۆکایەتيی یاما تورابی، سەردانی پەیمانگەی دادوەريی هەرێمی کوردستانی کرد و له‌لایان عوسمان یاسین عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتيی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریيه‌وه پێشوازی لێ کرا.
لە دیدارەکەدا باسی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری و تایبەتمەندییەکانی کرا. هەروەها گفتوگۆی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند خول و وۆركشۆپێك کرا، له‌سه‌ر بابه‌ته جیاجیاكانی په‌یوه‌ست، له بواری دادوه‌ری، وه‌كوو تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و زیرەکيی دەستکرد و پرسی ژینگەیی و كاریگه‌رییان له بواری دادوه‌ریدا و ناوبژیوانی بازرگانيی نێودەوڵەتی و چه‌ندان بابه‌تی دیكه.
له‌لایان خویانه‌وه شاندەکە ئاماده‌ييی خۆیان ده‌ربڕی بۆ هاوكاریکردن و کاری هاوبەش لەگەڵ په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری.